لە بەیاننامەی سووپای پاسداران بەناڕاستەوخۆ هەرێم ئاگادار دەکاتەوە

دوای دەستپێکردنی هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر-ڕەمادی لە بەیاننامەیەکدا سووپای پاسداران بە ناڕاستەوخۆ هەرێم ئاگادار دەکاتەوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە سووپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردۆتەوە، جگە لەوەی ئاماژە بۆ هێرشەکە دەکات لە خاڵێکیدا هاتووە" ئەو حکومەتانە ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگەی داوە بنکەی جەیشی تیرۆرستی ئەمریکا لە خاکیا بکرێتەوە، لە هەر هەرێمێک بێت ئێمە بەهەر شێوەیەک بێت بەکارێکی دوژمانەیەتی و دەژمانکارانەی دادەنێین دژی کۆماری ئیسلامی ئێران".

 

هەر لە بەیانەکەی سووپای پاسدارانی ئێراندا هاتووە" ئەم هێرشە موشەکییە سەرکەوتنەی ئۆپراسیۆنی شەهید سلێمانی کە جەنگاوەرە ئازاکانی هێزی ئاسمانی بنکەی هێزی تیرۆرست و داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردۆتە ئامانج".

 

لە بەیانەکەدا سووپای پاسداران جەختدەکاتەوە کە دەبێت هێزەکانی ئەمریکا ناوچەکە چۆڵبکەن. 

 



AM:11:05:08/01/2020