هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا کرا

ئەمڕۆ چوار ڕۆژ تێپەڕبووە و تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكراوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" دوو هۆكار بوونه‌ته‌ هۆی دواخستنی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به‌ نه‌ناردنی مووچه‌وه‌ هەیە له‌ به‌غداد".

 

سەررچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە" هۆکاری دواکەوتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم تا رۆژی ٨ی كانوونی دووه‌م، دڵنیا نه‌بووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی ٤٥٣ ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات یاخود نا".

 

دەشڵێت" دوای گفتوگۆكردن و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، كۆتا جار حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندیداوه‌ ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌ بنێرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تاكو ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه‌".

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند" هۆکارێکی تری دواكه‌وتنی مووچه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم به‌ دۆلاره‌و  پاره‌كه‌ی به‌غداش به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌ دۆلاره‌و چه‌ند رۆژێكیشه‌ نرخی دۆلار به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ چووه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابووه‌ كه‌ نرخی دۆلار به‌رزبێته‌وه‌، ئینجا دۆلار بگۆڕنه‌وه‌ به‌ پاره‌ی عێراقی و له‌مه‌شدا حكومه‌ت قازانج ده‌كات".

 

ڕونیشیکردەوە: كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش چاره‌سه‌ركراوه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە و دوو ڕۆژ دوای دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند" دابەشكردنی مووچە دوانەكەوتووە و لەوانەیە هەفتەی داهاتوو دابەشبكرێت".

 

هاوکات بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، رایگەیاندووە" بەغدا دڵنیایی داوە لەبەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".

 

دەشڵێت" بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراقەوە، ئەگەری دواكەوتنی موچە هەیە، بەتایبەت زۆرینەی دەسەڵاتدارانی بەغدا شیعین و ترس هەیە وەك كارتێكی فشار بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، هەندیك لەو كارتانە بەكار بێنن، هەربۆیە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ترسیان لادروست بووە كە مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بۆ جارێكی دیكە ڕابگیرێت".

 

نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوێنی لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، سەبارەت بە دواكەوتنی مووچە ریگەیاند"چەند ڕۆژێك دواكەوتنی مووچە بەمانای ئەوە نایەت كە مووچە دابەش ناكرێت".

 

وتیشی" دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و، بە دڵنیاییەوە تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەك لە مەسەلەی مووچە لە هەرێمی كوردستاندا نەبووە".

 

دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ لەكاتێكدایە كە مانگەكانی ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردووش دابەشنەكراون، سەرباری ئەوەی تائێستا نازانرێت كەی دابەشكردنی مووچەی ئەمساڵ دەستپێدەكات.

 

 

 

 

 



PM:03:01:09/01/2020