ڤیدیۆ.. بزانە دڵخۆشی دینا لە چیەوە هاتووە؟

خانمە گۆرانیبێژی لاو دینا دڵیخۆشە بەگۆرانییە نوێکەی " قەیسەری"و توانیوویەتی لە ٢٠ رۆژدا زیاتر لە ملیۆن و نێویک بینەر تەماشای بکەن.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب، گۆرانییە نوێکەی دینا، خوێندکارەکەی هەڵکوت زاهیری مۆسیقادانەر، توانیوویەتی ملیۆن و نیوێک بەینەر تەماشای بکەن و ژمارەیەکی بەرچاویش لەو ژمارەیە خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو گۆرانییە دەربڕیووە.  

 
رۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

 
 
کلیپەکەی بەناوی "قەیسەری" یەو، تێکستی گۆرانییەکە قادر ئەسعەدە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر و دابەشکردنی ئاریۆس و دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

 
 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.




PM:06:19:10/01/2020