" ئەمریكا پاڵپشتی بۆ كەرتی وزەی هەرێم دووپاتدەكاتەوە "

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولێی، وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا".

 

هاوکات وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند" بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوری و زیادکردنی بەرهەم هێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان".

 

وتیشی" ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ بەهێزکردنی رۆڵی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە کەرتی وزەی هەرێم دووپاتکردووەتەوە".

 

 



PM:10:59:10/01/2020