ئەمڕۆ شەممە له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆدا له رێگاى ده‌ربه‌ندیخان – وارماوا، چوار كه‌س بوونه قوربانى.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە" کاتژمێر 7 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان-وارماوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) وەرگەڕاوە، لە ئه‌نجامى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سێ گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكى دیكه‌ش به سه‌ختى برینداربووه".
ڕوووداوەکانی هاتوچۆ بە دووەم هۆکاری مردن دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیان لەدەستدەدەن و بەهەزارانی دیکەش بریندار دەبن.