پسپۆرێکی دارایی: چاوەڕوانی ئێمە لەپرۆژەی چاکسازی لەمەی هەیە زیاتر بوو
گرنگترین کەمووکوڕی باس لە مووچەی پلە باڵاکان ناکات

پسپۆری بواری دارایی، هاوار شیخ رەوف لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی لەمووچە و دەرماڵەی خانەنشینان کە سبەی یەک شەممە لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، دەڵێت" پرۆژەکە لە چاوەڕوانی ئێمەدا نەبوو، دەکرا فراوانتربێت و بواری تریش بگرێتەوە"، هەروەها دەڵێت" خاڵی هەرە لاوازی باسی لە کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان نەکردووە، یەکڕاست دەچێتە سەر خانەنشینی پلە باڵاکان و پلەکانی دی".

 


لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی " سپی " هاوار شێخ رەوف پسپۆری بواری دارایی دەڵێت" جیاوازی زۆر لە نێوان مووچەی پلە باڵاکان و فەرمانبەری ئاساییدا هەیە، بەڵام پرۆژە یاساکە بەدوورو نزیک نەچووە بەلای ئەم پرسەدا، بەڵکو یەکسەر لە مووچەی خانەنشینانەوە دەستپێدەکات".

 


ئەو پسپۆرە دەشڵێت" هەر پرۆژەیەکی چاکسازی دەبێت ستراتیژەکەی بریتی بێت لە کەمکردنەوەی خەرجیە ناپێویستەکان و تەرشیقی ئیدارای و زیادکردنی داهات، بەڵام ئەم پرۆژەی چاکسازیەی حکومەت بە قوڵی ئەو ستراتیژەی لەبەرچاو نەگرتووە ".

 

 
هەوار رەوف جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سەرباری تێبینیەکان، بەڵام پرۆژەکە بە پرۆژەی چاکسازی ناوزەد دەکرێت و، هەر چۆن خاڵی لاوازی تێدایە، خاڵی پۆزتیڤیشی تێدایەو، دەبێت دوای بڕیاردان لەسەری بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو نەوەستێت و خاونەکرێتەوە".

 

 
دەربارەی دۆخی دارایی و ئابوری هەرێم، ناوبراو دەڵێت" دۆخی دارایی هەرێم لە ٢٠١٩ دا لە ساڵانی پێشووتر باشترەو جۆرە جێگریەک بە دۆخی دارایی هەرێمەوە هەیە، هاوکات رێککەوتنیش لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی هەنگاوێکی باشە، بەڵام ئایا ئێستا کە ئەگەری هەیە ئەو لاببرێت، سەرۆک و کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بەو رێککەوتنەوە، پرسەکە لێردایە، ئەگەر پابەند نەبوو پلانی حکومەتی هەرێم چییە؟".

 
دەقی چاوپێکەوتنەکە ببینە:

 


AM:11:22:11/01/2020