ئەمشەو ١١ی کانوونی دووەم شاری سلێمانی زۆر ساردەبێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ ژێر سفر و پێشبینیش دەکرێت سبەی یەک شەممە رێگاو بان و شەقامەکان بیبەستێت.
ماڵپەڕی جیهانی ئەکوا ویزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمشەو پلەی گەرمای سلێمانی -٣ پلە دەبێت، کە تا ئێستا لەم زستانەدا ئەم شارە ساردی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.
پلەی گەرمای دهۆک -٢ پلە دەبێت و هاوشێوەی سلێمانی سارد دەبێت.
هەرچی پلەی گەرمای هەولێر و کەرکوکیشە سفر پلەی سیریزی دەبن.