کۆیە.. لەپێکدادانێکی دوو ئۆتۆمبیلدا شۆفێرەکان هێندە دەسووتێن نا ناسرێنەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای كۆیە، زاهیر محەمەد،  رایگەیاند "لە ڕێگای سەرەکیی نێوان کۆیە هەولێر و لە نزیک بازگەی تۆپزاوای کۆیە، تانکەرێک و ئۆتۆمبیلێلکی دی پێکدادا دەدەن و شۆفێرەکان بەهۆی سووتاویەوە گیان لەدەستدەدەن و نا ناسرێنەوە".


 زاهیر محەمەد راشیگەیاند "بەهۆی سووتانەوە تا ئێستا کەسەکان نەناسراون، بەڵام پێدەچێت تەنکەرەکە لە کەلارەوە هاتبێت و ویستویەتی بچێت بۆ هەولێر ".


 ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتو چۆ بە یەکێک لە رووداوە سەرەکیەکانی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان دادەندرێت لە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی۲۰۲۰ لە سنووری قەزای کۆیە تاکو ئێستا سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.
 


PM:04:40:11/01/2020