بەرشەلۆنە گورزی کاریگەری بەردەکەوێت
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت و هێرشبەری بەتوانای لویس سوارێزی لە دەست دەدات.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا رایگەیاندووە، لویس سوارێز سبەی یەکشەممە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و ئەو یاریزانە لە یانەکە دووردەکەوێتەوە.
راگەیاندنەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن سوارێز ماوەی ٤ تا ٦ هەفتەی پێویستە تا باش دەبێتەوەو بەوهۆیەوە بەشداری ٧ یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.
یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و دوای کرانە دەرەوەی لە جامی سوپەر، باس لە دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەش دەکرێت.
PM:06:09:11/01/2020