وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەڕمی لیستی مووچەی ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی" سبەینێ دووشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو دیوان و لیواکان دابەشدەکرێت، ڕۆژی سێشەممە مووچەی یەکەیی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".
هاوکات لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشکراوە" ڕۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت".