ژمارەیەک کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانوونی دووەم  7 مووشەكی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەدی ئەمریکییەکان کران لە پارێزگای سەلاحەدین.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین-ی عێراق کە تایبەتە بە هێزەکانی سوپای ئەمریکا و عێراق بۆردومانکرا.

 

بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزی ئەمریکای تێدایە و فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقیشی لەخۆگرتووە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریكاوە لە بەغدا، سوپای پاسداران بنكەی سەربازی عەین ئەسەد-ی لە ئەنبار بۆردومان كرد و چەند مووشەكێكیشی بە ئاڕاستەی پێگەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر تەقاند، بەڵام زیانی لێ‌ نەكەوتەوە.

 



PM:07:38:12/01/2020