وێنە و ڤیدیۆ.. زرێبار هەورامی بە ستایلە نوێکەی هەمووان سەرسام دەکات

زرێبار هەورامی پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی ئێن ئارتی كە ئێستا خانمە بازرگانێكی دیار و ناسراوە،  لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت.

 

زرێبار هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی و ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە وەک لەوێنە و ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت زرێبار تەواو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، هاوکات زرێبار لە نوسینێکیدا دەڵێت" ئێمە پاڵەوانی چیرۆکی خۆمانین".

 

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لەکەناڵی "ئێن ئاڕتی" دەرکەوت، بەڵام ساڵێک لەمەوبەر وازی لە بێژەری هێنا و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند. 

 





PM:11:01:12/01/2020