بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە نوێیەی لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و دهۆک و هەولێر بەفر دەبارێت و لە شوێنە تەخت و نزمەکانیش باران.
کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە زۆترین رێژەی بەفربارین ناوچەکانی سلێمانی دەگرێتەوە، تێکڕانی شەپۆلەکەش یەک رۆژ دەخایەنێت.