ڤیدیۆ.. ژالیا سیروان دەبێتە پێشکەشکاری کەناڵی ڕووداو

ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان وێستگەیەکی نوێی کارکردنی لە کەناڵی ڕووداو ڕاگەیاند.

 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا سیروان وێستگەی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند کە دەبێتە پێشکەشکاری ئەو کەناڵە، هاوکات ژالیا لە نوسینێکیدا دەڵێت" هەڵبژاردنی ڕووداو یەکێک دەبێت لە ئەو کارانەی کە هەمیشە شانازی پێوە دەکەم، لە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە پڕۆگرامێکی تەواو جیاواز و پڕ سوود من خزمەت بە کۆمەڵگەکەم دەکەم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەمیشە لەگەڵم بوون، ئەمە تەنها دەستپێکە، خەونەکان دەبنە ڕاستی".

 

ژالیا لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ وەک شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٧ لەبەر ئەوەی ھیچ ڕێوڕەسمێکی فەڕمی بۆ ھەڵبژاردنی شاجوان ئەنجامنەدرا، پۆستەکەی بۆ درێژ کرایەوە و بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی. 



PM:03:38:13/01/2020