بەرەسمی بەرشەلۆنە ڤالڤێردی دووردەخاتەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرەسمی راهێنەری یانەکەی ڤاڵڤێردی دووردەخاتەوەو تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمشەو بڵاویان کردەوە چیتر ڤاڵڤێردی مەشق و راهێنان بە یانەی بەرشەلۆنە ناداتەوەو ئەو راهێنەرە ئێوارەی ئەمرۆ ماڵئاوایی لە یانەکە کردووە.
ڤاڵڤێردی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارتۆمیۆ، ئەو سەرۆکە پێی راگەیاندووە پەیوەندی تۆ و یانەکە کۆتایی هاتووە.
لە ئێستادا چەند ناوێک پاڵێوراون تا شوێنی بگرن و دیارترینیان پۆچتینۆو کیکی سیتین و پێمێنتایە.
PM:09:04:13/01/2020