باشترین پاسپۆرتە جیهانییەکان

پێوانەی " هینلی " کە پێوانەیەکە ئاستی پاسپۆرتی وڵاتان هەڵدەسەنگێنێت، لە هەڵسەنگاندنیان بۆ ساڵی ٢٠٢ باشترین پاسپۆرتەکان یابان و سەنگاپورەو ئەڵمانیا و کرۆریان باشورە، هەرە خراپەکانیش سووریاو عێراقە.

 

بەپێی پێوەری "هینلی " پاسپۆرتی یابان باشترین پاسپۆرتەو هاوڵاتیانی وڵاتەکە دەتوانن سەردانی ١٩١ وڵات بەبێ ڤیزە بکەن، پاسپۆرتی سەنگاپورەش کە دووەم ولاتەو دەتوانرێت سەفەری ١٩٠ وڵاتی پێبکرێت، ئەڵمانیا و کوریای باشوریش دەتوانرێت هەریەکەیان سەردانی ١٨٩ وڵاتی پێکبرێت.

 

بەپێی ئەو پێوەرە جیهانییە خراپترین پاسپۆرت، پاسپۆرتی عێراقییە کە تەنها دەتوانرێت سەفەری ٣٠ وڵاتی بەبێ ڤیزە پێ بکرێت، هەروەها سووریاش  کە هاوڵاتیانی وڵاتەکە تەنها دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی تەنها ٢٩ وڵات بکەن،دوای ئەوان سۆماڵ دێت و دەتوانرێت سەفەری ٣٢ وڵات، پاشان یەمەن ٣٣ وڵات، وڵاتانی عەرەبیش یەک لەدوای یەک لەریزی ئەو وڵاتانەدا دێن کە پاسپۆرتەکانیان زۆر خراپە.

 


PM:10:09:13/01/2020