راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بناسە


پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ڤاڵڤێردی رێککەوت ئەمڕۆ گرێبەستی نێوانیان بە کۆتا بهێنێت، ئەمشەو رۆژنامەکانی ئیسپانیا ناوی راهێنەرێک بڵاو دەکەنەوە کە شوێنەکەی ڤاڵڤێردی دەگرێتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، کیکی سیتینی ئیسپانیو  راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ بیتس شوێنی ڤاڵڤێردی دەگرێتەوەو ئەو راهێنەرە تا دوو ساڵ و نیوی تر  دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو سبەی سێشەممە یانەکە بەرەسمی گواستنەوەی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ ڤاڵڤێردی کۆتا کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی بەرشەلۆنە ئەنجامداو ئێستا بریکارەکەی لە یانەی بەرشەلۆنەیەو کۆتایی بە گرێبەستی نێوانیان دەهێنرێت.
کیکی سیتین پێشتر ئامادەیی نیشاندابوو ببێت بە راهێنەری بەرشەلۆنەو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانانی ئەو یانەیە هەیە.




PM:10:53:13/01/2020