پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه ١٤ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٠ بهشێك له دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگاكان لە چەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونهوهیان ئهنجامدا و داوایان كرد دابمهزرێندرێن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی و کەلارو سەیدسادق و چەمچەماڵ بەشیک لە دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دروشمی "شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگێڕینەوە" خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوای دامەزراندن و هەلی کار دەکەن.
هاوکات دانەمەزراوانی سلێمانی چوونە بەردەم دادگای سلێمانی و بڕیارە بەڕێپێوان بەرەو بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێبکەون.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دەرچووە دانەمەزراوەکان خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا، کە تێیدا چەندان دروشمی جۆراوجۆریان دەوتەوە و داوای هەلی کاریان دەکرد