دوێنێ سێشەممە ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق کرد، هاوکات ئەمڕۆ وادەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی لەدژی واشنتن ئاشکرا کرد‌و دەڵێت" ڕۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوە دەچێت".
ساڵح محەمەد عیراقی، کەسایەتی سیاسی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" له دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رۆژى هه‌ینى داهاتوو، خۆپێشاندانێكى ملیۆن كه‌سى به‌ڕێوه بچێت".
ساڵح عێراقی ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كانه:
1-له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ته‌نها ئاڵای عیراق به‌رزبكرێته‌وه.
2-ئاساییه خۆپیشانده‌ران كفن له‌به‌ربكه‌ن وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستییان بۆ نیشتمان و خۆبه‌ختكردن له‌پێناویدا.
3-رێگرتن له هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی كه دژی داگیركه‌ر نین و خۆپیشاندانه‌كه‌مان "نه رۆژهه‌ڵاتییه و نه رۆژئاواییه، شۆڕشه‌كه‌مان شۆڕشی عیراقییه".
4-له چوارچێوه‌ی چاكسازیدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی چاكسازی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن برامانن و ئامانجمان ئامانجیانه و داواكاریمان داواكاری ئه‌وانیشه چونكه "داگیركه‌ر گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵكارانه".
5-پێویسته هه‌مو خۆپیشانده‌ران پارێزگاری له ناسنامه‌ی عیراقییان بكه‌ن و رێنادرێت هیچ سیمایه‌كی ئاینی و ئیتنی و حزبی و عه‌سكه‌ری و جیهادی نمایش بكرێت.
6-رێگرتن له به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته‌ی تاكه‌كه‌سی و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره وێنه‌یه‌ك.
7-ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو شێوازه‌كانی تری ناڕه‌زایی ئاشتیخوازانه وه‌ك مانگرتنی گشتی و مانگرتن له خواردن.
8-فراواننه‌كردنی شوێنی دیاریكراوی خۆپیشاندان كه دواتر دیاریی ده‌كرێت و ده‌ستدرێژی نه‌كردنه سه‌ر موڵكوماڵی تایبه‌تی و گشتی به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده دیپلۆماتییه‌كان.
9- خۆپیشاندانه‌كه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 24ی كانوونی دووه‌می 2020 له سه‌عات 9ی به‌یانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستپێده‌كات.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی عێراق كرد و داوای لێ‌كردن كه خۆپیشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن.