ئەمڕۆ مامۆستایەکی گرێبەست لە سنوری ناحیەی گەڵاڵەیی قەزای چۆمان لە ڕووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا.
موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لەگوندی ( كانیەزیل ) سەر بەناحیەی گەڵاڵە هاوڵاتی (ع. ح، ب) موالید ١٩٩٣ پیشە مامۆستای گرێ بەست، بە چەكی تاپڕ گیانی لەدەست داوە لە ماڵەكەی خۆی".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو مامۆستایە بەتەنیا لەماڵەوە بووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە، بۆیە نازانرێت ئایا فیشەک لەدەستی دەرچووە، یان خۆکوژی بووە".
دەشڵێت" لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لەسۆران، لێكۆلێنەوەی سەرەتایی دەستی پێ كردوە".