بەشێوەیەکی گشتی کەشوهەوای ئەمشەو ١٥ - ١٦ ی کانوونی دووەمی شارەکانی هەرێم ساردەو چەند شارێک لە ژێر سفرەوەیەو، چەند شارێکی تریش چەند پلەیەک لەسەرو سفرەوە.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کەماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای دهۆک -٢ پلەیە، سلێمانی سفر پلەی سیریزیە، هەولێر ١ پلەیە، کەرکوک ٣ پلەیە.
پلەی گەرمای ئامەد لە باکوری کوردستان -٥ پلەیە، پلەی گەرمای کرماشان -٢ پلەیە.