ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌دات

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پەرلەمانی‌ کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر بدات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنەکە یەک تەوەر لە خۆدەگرێت کە بریتییە لە ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٢، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

 

هاوکات دوێنێ چوارشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان كۆبوونەوە و راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌كرد.



 

 


AM:09:07:16/01/2020