سلێمانی.. دوو تووشبووی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار كرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری كار و چالاكیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكەی راگەیاند لەگەڵ كۆی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكیانەی لەساڵی ٢٠١٩دا پێشكەشی هاوڵاتیان كراوە.

 

لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د. سەفین ڕەسووڵ، بەڕێوبەری  بەشی پلان  و گەشەپێدان لە بەڕێوبرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" لە مانگی ڕابردوودا دوو حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرزا تۆمار كراوە و لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری وردن بەمەبەستی چارەسەروەرگرتن".

 

ناوبراو روونیكردەوە: ئەو قاوشە نزیكەی شەش بۆ حەوت نەخۆشی تێدایە و دوویان ئەنجامی پشكنینان پۆزەتیڤە و هەموو رێكارێكی پێویست گیراوەتەبەر و چارەسەریان وەرگرتووە.

 





PM:03:43:16/01/2020