نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق رایگه‌یاند" كه شه‌وی رابردوو مه‌رجه‌ع كڵۆكی شكا و ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت".
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئاشکرایکرد" سیستانی شەوی رابردوو لاقی وەرگەڕا و بەهۆیەوە رانی چەپەی شکا".
نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت" بڕیاره ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی تیمێكی پزیشكی عیراقی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ سیستانی ئه‌نجام بدرێت".
هاوکات هەر ئەمڕۆ نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه" كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه به شه‌خسی چاودێریی ته‌ندروستیی سیستانی ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی حكومه‌ت و ته‌واوی ده‌زگاكانی حكومه‌تی ده‌ربڕیووه بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین چاودێریی ته‌ندروستی به سیستانی".
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌مان بیست كه بۆ ئایه‌توڵای عه‌لی سیستانی كراوه، رۆڵی به‌ڕێز سیستانی له هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامیگریی هه‌میشه‌ییه ئه‌وه‌یه پارێزه‌ری سه‌ره‌ركیی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و نزای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین".