وێنە.. ژنە هونەرمەندێکی میسری بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسری، ماجیدە سەباحی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ماجیدە سەباحی لە ساڵێ ١٩٤٩ ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ هونەرمەند ئیسماعیل یاس و، بەشداری چەندان فلمی میسری کلاسیکیدا کردووە لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی کۆچکردوو عەبدولحەلیم حافز و فەرید ئەترەش و چەندان ئەکتەری دی ناسراوی میسری و عەرەبی.

 

دواتر کۆمپانیای فلیمسازی خۆی دامەزراندووەو چەندان فلمی بەناوبانگی بەرهەمهێناوە.

 

ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەیهاب نافع پێکهێناوەو خاوەنی کچێکە.

 

دوا فلمی ماجدە فیلمی " بیرم چوو کە من ژنم " لە ساڵی ١٩٩٤دا بەشداریکردو دواتر وازی لە کاری هونەری هێناوە.

 


PM:09:49:16/01/2020