پۆلیسی راپەڕین: چوار كەس بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر گەنجێك

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" شەوی رابردوو چوار کەس بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر گەنجێک و بەسەختی برینداریان كرد".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد" شەوی رابردوو بریندارێک بەناوی ( ٲ . ع . ق) تەمەن 20 ساڵ، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبوو، و بەهۆی سەختی برینەکەشی بۆ سلێمانی بەڕێکرا".

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە" بە وتەی خۆی چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر و کەسەکانیش ناسراون، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

 

 



AM:09:27:18/01/2020