ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی كوردستان، یاسايی چاكساز و خانەنیشینی لە مووچە و دەرماڵەی پلە باڵاكان، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كرد.
ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردەوە" سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد".
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە" به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (هه‌مواركراو) ، ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له‌رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریده‌چوێنێت و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه تانه له‌كۆی یاساكه یان له‌به‌شێكی بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه تا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات".
پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکردووە" هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی هه‌ردوو مادده‌كانی 94 و 95 له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه: ده‌بێت یاسا و بڕیاره‌كان، له ماوه‌ی(15) پازده رۆژدا، له رێكه‌وتی په‌سه‌ندكردنیانه‌وه، بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستى دەرچوواندنیان. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هـه‌رێم، لـه مـاوه‌ی ئـه‌و 15 پـازده رۆژه‌دا، بـه پێـی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هـه‌مواركراو، یاسـا یان بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێك ره‌تكـرده‌وه، له‌و كاته ده‌بێ لیژنه‌ی تایبەتمە‌ند له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان له یه‌كه‌مین دانیشتین دوای ته‌واوكردنی راپۆرته‌كه دێتـه نـاو په‌رله‌مان و بریاری په‌رله‌مان له‌وباره‌وه یه‌كلاكـه‌ره‌وه ده‌بێـت، یـان بـه ڕ ای سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تـاوتویێ ده‌كرێت یان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامان پێداگریی له‌سه‌ر ڕای خـۆی ده‌كـات و ئـه‌م جاره‌ش ڕای په‌رله‌مان ره‌تناكرێته‌وه".
یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، له‌دانیشتنی دانیشتنی ژماره (15)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی پێنجشه‌مه 16/1/2020، به‌ده‌نگی ٨٩ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان په‌سندكرا.