لە ماوەی ڕابردوودا ئهندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، قەیرانی كەمبوونەوەی غاز سەرهەڵدەدات، بهڵام وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ڕەتیكردەوە و ڕایگەیاند" ئەو زانیارییانە دورن لە ڕاستییەوە"، پەرلەمانتارەكەش دەڵێت: "نرخی بتلێك غازی تجاری بەرزدهبێتەوە بۆ نزیكەی 10ههزار دینار و لە بازاریش دەستناكەوێت".
كاوان گەزنەی لە نوسینێكدا بڵاویكردۆتهوه" دوابەدوای ھۆشداریمان لە دوو مانگی رابردوو سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز، بەڵام ھەر زوو و وەك ھەمیشە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دوور لە خەمخۆری و بەدواداچوون رەتی پێشبینی و ھۆشداریەكەیان داینەوە و دڵنیایان دا لە بەرزنەبوونەوەی نرخ و درووست نەبوونی قەیرانی غاز".
دهشڵێت" ئەمڕۆ بە پێچەوانەی دڵنیایی ئەوان بەداخەوە جارێكی دیكە قەیرانی غاز درووستبوو، ئەمرۆ نرخی تەنێك غاز گەشتۆتە سەرووی 750 ههزار دینار، كە ئەمەش وا دەكات نرخی بتلێك غازی تجاری بەرزببێتەوە بۆ نزیكەی 10 ههزار دینار و لە بازاریش دەستناكەوێت".
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیكردۆتهوه، دوو هۆكار لە پشت قەیرانەكەوەیە:
یەكەمیان كەمتەرخەمی وەزارەت لە بەدواداچوونی نرخی تەندەر و زیادكردنەكەی و دانەنانی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخەكەی، كە ئەمەش وایكرد كۆمپانیای براوەی تەندەر بەرزترین نرخ لێبدات بێ ئەوەی بیر لە داھات و گوزەرانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بكاتەوە.
ھۆكاری دووھەمیش بریتیە لە بێ دەسەلاتی حكوومەت بەرامبەر ئەو كۆمپانیایەی، كە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا تەندەری بە بازاركردنی غازەكەی لە دەستدایە و دەستیكردووە بە عەمباركردنی غازەكە لە مەخزەنی تایبەتی خۆی بە مەبەستی دروستكردنی پاڵەپەستۆ لەسەر بازار بە دەرەجە یەك و دواتریش لەسەر كۆمپانیا ركابەرەكەی كە بۆ ئەم ساڵ تەندەرەكەی بە نرخی زۆر بەرز لێداوە.
بهوتهی ئهم پهرلهمانتاره" سەیرە حكومەت دەرەقەت كۆمپانیایەك نەیەت و بە ویستی خۆی بتوانێت غاز عەمبار بكات!! پێویست بكات، ھەم تەندەرەكەش و ھەمیش درێژكرندەوە نا یاساییەكەی وەزارتیش بڵاودەكەمەوە".