نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە.

 

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای "زامەن"ی ڕایگەیاند" بەهۆی نزنبووەنەوەی پلەکانی گەرماو سەرماو زۆری تێچووی بەرهەمهێنانی مریشک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنان، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە کاتییە".

 

وتیشی" هەرکاتێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشک بگاتە دوو هەزارو ٥٠٠ دینار بۆ هەر کیلۆیەک، ئەوا ڕێگری دەکەن لە هەناردەکردنی".

 

هاوکات "زەمەن" ئەوەشی ئاشکراکردووە" لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆ مریشک لە بازاڕدا بۆ سێ هەزارو ١٠٠ دینار بەرزبۆتەوە".

 

 



PM:01:39:25/01/2020