پۆلیی گەرمیان پێنج تۆمەتباری بە دراوی ساختەوە دەستگیرکرد.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و چاودێری کردنیان لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان پێنج تۆمەتبارلەکاتی مامەڵە کردن بە مەبلەغێک دراوی ساختەی عێراقی و دراوی ئەمریکیەوە دەستگیربکەن".
دەشڵێت" کە چوارلە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دەیان ویست لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری پارەکە ساق بکەنەوە".
ڕاشیگەیاند" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 بەند کراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".