هەر لەگەڵ کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەلایەن عامری و سەدرەوە وەک دوو کوتلەی گەورەی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، راستەوخۆ لەلایەن خۆپیساندەرانی مەیدانی تەحریرەوە رەتکرایەوەو لە خۆپیشاندانێکی گەورە دژی ئەو کاندیدە دروشمیان وتەوە.
هاوپەیمانی سائیرون و فەتح بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدرو هادی عامری ڕێککەوتوون لەسەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە.