وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" كه بێبه‌شكردنی ئێران له پاره و سامان شێوازێكی دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ناچار بكرێت بڕیاری قورس بدات".
مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" توانیومانە بە سزاكانمان ئێران بچوكتر بكەینەوە و بەو سزایانەش ئەو وڵاتەمان سڕكردووە و ناتوانێت هیچ چالاكیەك لە دەرەوەی وڵاتەكەی ئەنجام بدات".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پۆمپیۆ وتیشی" ده‌بینین ئێران له نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێت سزای بدرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه".
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختیکردەوە: مەترسییدار تریین هەڕەشە لەم سەردەمەدا حزبی شیوعی وڵاتی چینیە.
حزبی شیوعی چین، لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە بە گەورەتریین حزبی جیهان دادەنرێت ٨٨ میلیۆن ئەندامی هەیە، هەروەها بە دامەزرێنەری چینی نوێ دادەنرێت.