پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەكەی سبەینێ بڕیاری دا

ئەمڕۆ بەهۆی بەفرو سەرماوە لە پەروەردەکانی سلێمانی شارەزورو دوکان و دەربەندیخان کرایە پشووی فەڕمی و لەبارەی پشووی سبەینێ بڕیار دەدرێت.

 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" سبەینێ یەك شەممە دەوامی ئاسایی لە سەرجەم خوێندنگەكانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەكرێت و پشوو نیە".

 

هاوكات لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی باسی لەوە كردووە، كە سبەینێ یەك شەممە دەوامی ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەیان.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو بە هۆی نالەباری كەش و هەواوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی  ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی و شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق و دوكان و دەربەندیخان دەوامی ناوەندەكانی خوێندنیان بۆ ئەمرۆ  ڕاگرت.



PM:07:36:01/02/2020