عوسمان دیمبلی توشی پێکان بووەوە


ئەمڕۆ دووشەممە عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی لاوی بە توانای یانەی بەرشەلۆنە، توشی پێکان بووەوەو لە راهێنانەکان دوورکەوتەوە.

دیمبلی لە کاتی راهێنانەکانی بەریانی ئەمڕۆ، توشی پێکان هاتووەو بەوهۆیەوە مەشقەکانی جێهێشتووە.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، دیمبلی لە قاچی راستیدا توشی پێکان هاتووەو بەوهۆیەوە راهێنانەکانی جێهێشتووە، بەڵام یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە.
عوسمان دیمبلی لە یاری بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکان توشی پێکان بووەو نزیکەی دوو مانگە دوورکەوتووەتەوەو  چەند رۆژێکە راهێنان دەکات، بەڵام جارێکی تر توشی پێکان بووەتەوە.



PM:06:08:03/02/2020