سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رده‌وامه‌و تائێستاش ٢٨ مادده‌ی لێ په‌سه‌ندكراوه".
مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" تائێستا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ر ٢٨ مادده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كردوه‌و په‌سه‌ندیكردوه".
وتیشی" لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ كاری باشیان كردوه‌و هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆش هه‌نگاوی باشی بڕیووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه كه هه‌مان كات به‌رگێكی نوێ به به‌ری سیاسیه‌تی یه‌كێتیدا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها خودی پهیڕهوهكهش له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سه‌رده‌مدا ده‌گونجێت".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: رۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی تر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی خاڵه‌كانی تری په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه.