بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن "کڵاو شینەکان"ی سەر بە رەوتی موقتەدا سەدر، هێرشکراوەتە سەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی سەدرەین لەشاری نەجەف.
میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن" بەهۆی هێرشەكەوە ٣ خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لە١١ خۆپیشاندەری دیكەش بریندار بوون".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر، داوای لەهێزەکەی کرد هاوکاری پۆلیس بکەن بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی عێراق و دەستپێکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن، چاودێرانیش ئەو بانگەوازەی سەدریان وەک هاندان بۆ دەستێوەردان و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لێکدایەوە لەلایەن هێزەکەی سەدرەوە.