ژمارەی قوربانییانی نەجەف گەیشتە زیاتر لە ١٠٠ كەس

ئەمشەو كڵاوشینەكانی سەر بە میلیشیاكانی موقتەدا سەدر هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی بێلایەن لە شاری نەجەف و بە چەقۆ و دار كەوتنە گیانیانەوە، بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەكان باس لە برینداربوونی نزیكەی ١٠٠ خۆپیشاندەر و كوژرانی هەشت خۆپیشاندەر دەكرێت.

 

بە وتەی سەرچاوە پزیشكییەكانی نەجەف تا ئێستا هەشت كەس بە هۆی هێرش و تەقەی لایەنگرانی سەدر بۆ سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی نەجەف كوژراون و زیاتر لە ١٠٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.

 

لە لایەكی دیكەوە پەیامنێری تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز" ئاشكرای كرد" كە كڵاوشینەكانی سەر بە میلیشیا ئاینییەكانی موقتەدا سەدر بە ئاشكرا تەقەیان بە ناو خۆپیشاندەرانی بێلایەنی نەجەفدا كردووە، بەم شێوەیە دەستیان بەسەر گۆڕەپانی مانگرتوواندا گرتووە".

 



PM:10:10:05/02/2020