لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی هەشت نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە کراوە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە مانگی رابوردوودا هەشت نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا ٢٧٧٨٢ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو ژمارەیە ٧٠٣٧ نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئامارە ئەوەشی ڕونکردۆتەوە: لەماوەی مانگی رابردوودا ٢٢٦٠٥ كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٤٣٩٧ كەس سەردانی بەشی OPD یان لەنەخۆشخانەی شار كردووە و ١٥٤٦ كەس لەبەشی فریاكەوتن و ٢٦٢٢ كەس لەبەشی هەناوی و ٣٥٠ كەس لەبەشی مێشك و دەمار داخڵ كراون و ١٢٢٧ كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتیان كردووە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی رابردوودا ٩١٦ نەشتەرگەری جیاجیا كراوە لەوانە ٨ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دراوە، هەروەها ٩٢١٦ تیشك گیراوە و ٣٥٣٠ سۆنەر كراوە و هاوكات ٣٥٩٦ هێڵكاری دڵ كراوە و ١٢٢٧٥٣ پكشنینی جیاجیای تاقیگەیی كراوە.



PM:03:37:06/02/2020