سوپای توركیا هێزێكی زۆر ره‌وانه‌ی باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌كات كه چه‌ك و جبهخایهكی زۆر له‌خۆده‌گرێت و هه‌ره‌شه‌ی توندیش له سوپای سوریا ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر پارێزگای ئیدلب كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیایه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆل بڵاویكرده‌وه" ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی پارێزگای ئیدلب كراوه پێكهاتووه له ١٥٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه جگه له چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆر، هێزه‌كانی كۆماندۆش له‌خۆده‌گرێت، ئه‌ركی هێزه‌كه پاراستنی خاڵه چاودێرییه‌كانی توركیایه له‌ناو خاكی سوریادا كه ژماره‌یان ١٢ خالی چاودێرییه".
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د به پشتیوانی هێزه‌كانی رووسیا دوای پێكدادانێكی توند له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر بهتوركیا، توانیان ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سهراقيب-ى نزيك له ئيدلب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه ستراتیژیه رێگه بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د ئاسانتر ده‌كات به‌ره‌و كۆنتڕۆَلكردنهوهی شارۆچكه‌ی ئیدلب كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ربكێشێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان سوپای توركیا‌و سوپای سوریا.