شەوی رابردوو هێزەكانی توركیا و چەكدارانی سوری سەر بە توركیا بە چەكی قورس هێرشیان كردە سەر گوندەكانی ئەدیكۆ و چەلەبێ لە سنوری گرێ سپی.
لەبەرامبەردا هەسەدە رایگەیاند" وەڵامی ئەو هێرشەمانداوەتەوە و تیایدا شەڕڤانان توانیویانە 6 چەكداری سەر بە توركیا بكوژن و جبەخانەیەكی ئەو چەكدارانەش دەستی بەسەرداگیراوە".
کانتۆنی گرێ سپی یەکێکه لە ٦ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. نزیکەی ٢٥٠ هەزار دانیشتووانی هەیە و دانیشتوانهكهی کورد و عەرەبن. لە سەردەمی حافز ئەسەد دا سەر بە پارێزگای رەقە بوو. بەڵام لە ئێستادا سەر بە هەرێمی کۆبانییە. گرێ سپی لەنێوان هەرێمی جزیر و کۆبانی دا بووە بە پردێکی گرنگ. لەسەر سنووری باکووری کوردستانە و بەرامبەر ناوچەی (کانیا غەزالان)ی شاری ڕوحای باکووری کوردستانە، لە ئێستاشدا له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چهكدارییهكانی سهر به توركیایه.