رێگای سەرەکی دهۆک - هەولێر لەبەر بەفر داخرا

بەفرێکی زۆر لە پارێزگای دهۆک دەبارێت و بەهۆی ئەو بەفرەوە رێگای - سەرەکی دوو سایتی دهۆک - هەولیر داخرا.

 

پەیامنێری " سپی میدیا " لە دهۆکەوە ئاشکرای کرد جگە لە رێگای دهۆک - هەولێر، رێگای سەرەکی زاخۆ - دهۆکیش بەهۆی بەفرەوە داخراوەو تا ئیستا بەفربارین لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک بەردەوامە.

 

دوو رۆژە شەپۆلێکی سەرماو بەفربارین رووی لە ناوچەکە کردووەو، شەپۆلەکە لە جەمسەری باکوری گۆی زەویەوە هاتووەو لەم ناوچەیە تا هەینی بەردەوام دەبێت.



AM:10:16:10/02/2020