نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی شووباتی ٢٠٢٠ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا دراوە بیانییەکان نرخێکی نوێیان بەرامبەر دیناری عێراقی تۆمار کرد، کە نرخی تمەنی ئێرانی بەراورد بەدوێنێ چوارشەممە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هاوکات نرخی دۆلاری ئەمریکی و لیرەی تورکیش زیاتر دابەزین. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣١ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٣٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٧٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٣٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 


 

AM:10:09:13/02/2020