نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە له سەر رێگای کەلار_ سلێمانی و ناحیهی باوهنوری سهر به ئیدارهی گهرمیان چهند ئۆتۆمبێلێك پێكیاندا و لهئهنجامدا ژمارهیهك قوربانی لێ كهوتهوه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی باوەنور ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (دوو ئاڵتیما+ تەنکەرێکی سوتەمەنی+ پاسێک) ڕویدا، لەئەنجامدا خوێندکارێک کەسەرنشینی پاسەکەبوو بەناوی (محمد جبار عبدالقادر)لەدایکبووی ٢٠٠٣ دانیشتووی گوندی زەماوەنگە گیانی لەدەستداو چواردە کەسی دیکەش برینداربوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت" لەئێستادا چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی ناحییەی باوەنوور بۆبریندارەکان کراوەو پێنج لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".