ژمارەیەک خاوەن مۆلیدە سزادران


قائیمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند" بەهۆی چەند سەرپێچییەکەوە ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەیان سزاداوە".

قائیمقامییەتی کەلار لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لیژنەی مۆلیداتی کەلار سەردانی ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەیان کردووە و سێ خاوەن مۆلیدەی ئەهلیان سزادوە". 

ڕاشیگەیاند" بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری مۆلیدە و درەنگ داگیرساندنی مۆلیدەکان و دواکەوتن لە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان سێ خاوەن مۆلیدە سزادراون". 

ئاماژەی بەوەشکرووە" ئەو سێ خاوەن مۆلیدە ئەهلییە بەپێی سەرپێچییەکانیان لە ٧٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی سزادراون".

PM:08:17:13/02/2020