کۆرۆنا هێرشدەکاتە سەر فەیسبووک و ترس دەخاتە بازاڕیکردنەوە

کۆمپانیای فەیسبووک کۆنگرەی بەبازاڕکردنی ساڵانەی خۆی لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لە ٩ی تا ١٢ ئازار لە ناوەندی موسکون لە سانافرانسیسکۆ بە ئامادەبوونی ٤٠٠٠ کەس سازیبکرێت. 

 
ئەتۆنی هاریسون وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند" کۆنگرەی لوتکەی بەبازاڕیکردنی جیهانیمان هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەو مەترسیە تەندروستیانەوە کە بەندە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوەو کاری سەرەکی گرنگمان پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە".

 
هەروەها ماوەیەک لەمەوپێش کۆنگرەی جیهانی ئامڕازەکانی پەیوەندەیکردنی مۆبایل کە وەکۆ کۆبوونەوەی ساڵانەیە بڕیار بوو لە بەرشلۆنە سازبکرێت، هەڵوەشێنرایەوە.

 
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٠ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی چین بڵاویشی كردووەتەوە كە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و ٤٢٠ كەس توشی ڤایرۆسەكە بوو، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە ٦٧ هەزار و ١٠٢ كەس.

 


PM:03:12:15/02/2020