شەش هاووڵاتی بەهۆی كێشەی خێزانییەوە خۆیان كوشتووە

رێكخراوی هەنگاو رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سونقوڕ، کرماشان و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".

بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی، ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی (شەهێن ئەنوەری) بە هۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە" كە ڕۆژی چوارشەممەی رابردووش لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی (ئەحمەد مەلایی) بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیبوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو: كە دوو ژنی دیكەی خەڵکی ئیلام و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، بەهۆی كێشەی خێزانییەوە. 

هەروەها لاوێکی دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناوی (ئومید ئەحسەنی) بە هۆکارێکی نادیار لەرێگای خواردنی قورسی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

لەكۆتایی راپۆرتەكەدا باسی لەوەكردووە: لاوێکی خەڵکی ناوچەی نازلووی ئورمیە بە ناوی ”وەحید ئەقدەم“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

PM:09:01:15/02/2020