بارانی بەخوڕ سەری گەرمی هەوادارنی لیستەکانی سارد کردەوە

‌باران کۆتایی بە شەڕی لیستەکان دەهێنێت
ماوەی کاتژمێرێک زیاترە بارانێکی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە‌و بەوهۆیەوە لەهەندێک شەقامی شاری سلێمانی لافاو هەستاوە‌و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی خەڵک‌و ئۆتۆمبێلەکەن دروست کردوە.
بەهۆی ئەو بارانە زۆرەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنی هەوادارانی لایەنە سیاسیەکان رووی لە کەمی کردوە، ئەو بارانە کۆتایی بە تەقە هێنا لە شاری سلێمانی.
لەئێستادا لەهەریەکە لە شاری هەولێر‌و شاری دهۆک‌و سلێمانی بارانێکی بەخوڕ دەبارێت‌و لەشاری کەرکوکیش تەرزەیەکی زۆر دەبارێت.


PM:07:05:28/04/2014