دادگای سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە بە شەش ساڵ زیندانی سزادا

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد" دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر تیرۆریستێكدا سەپاند كە لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیركرابوو".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی تۆمەتبار(ع، ح، ب)، لە دایكبوی ساڵی ۱۹۸۸و لەهۆزی (عوبەیدیە)، دانیشتوی (حەویجە)، لە ۲۰۱۸/۲/۱۰ لەلایەن هێزەکانیانەوە بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپی تێرۆریستی داعشەوە دەستگیرکرا، لەلایەن دادگاوە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند" پاش دانپیدانانی تاوانەکەی لە ۲۰۲۰/۲/۱۳دادگای تاوانەکانی سلێمانی/۳، بەپێی (مادەی سێیەم/۷) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ژمارە سێی هەموارکراو بە دەلالەتی (مادەی۲/۱۳۲) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ساڵی ۱۹٦۹بڕیاریدا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ".

ئەوەشی خستۆتەڕوو: پاشان ڕەوانەی چاکسازی گەوران لەسلێمانی کرا بەمەبەستی تەواو کردنی ماوەی سزاکەی.

ئه‌م بابه‌ته ‌280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:18:17/02/2020