كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان گهرٍایهوه شاری سلێمانی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی یەكێتی، بڕیارە سبەی سێشەممە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كۆبێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا کۆسرەت ڕەسول عەلی بەشداريی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.
پێش ڕۆیشتنی بۆ پشكنینی پزیشكی بۆ وڵاتی ئوردن، کۆسرەت ڕەسول عەلی، بەشداریی لە دوایین کوبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا.