نەخۆشی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٨ی شوبات بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی ( ووتشانگ)ی وهان ئەو شارەی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە کووشت.
تەلەفزیۆنی وڵاتی چین رایگەیاند " بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە کاتێک مردووە کە دوای ئەوەی تووشبووە پرۆسەی بووژاندنەوەی دڵیان بۆ کردووە، بەڵام سوودی نەبووە".
دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین بڵاویان کردەوە کە ١٧٠٠ کارمەندی نەخۆشخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و شەشیان لێ مردووە.